بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی، لە گفتوگۆ ی تەلەفونی لەگەڵ گابریەل لۆشینگێر، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی سویسرا، وێڕای نرخاندنی ڕۆڵی ئیجابی ئەو وڵاتە بۆ ئاشتەوایی و چارەساریی ناکۆکی و قەیرانەکان، جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران هەمبەر بە ڕاوێژی هەڕەشەئامێزی ئەمریکا، دەستەوستان نابێت.
لەو پەیوەندییە تەلوفونییەدا، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی سویسرا، ئامادەیی تەواوی وڵاتەکەی بۆ ناوبژیگەری لەپێناو دابەزاندنی ناکۆکییەکانی لە هەلومەرجی ئێستادا ڕاگەیاند.
Your Comment